khoshnaw Azeez Hama Ameen؛ مستەفا سەید مینە سەید
پوخته
ئەدەب بەشێکی سەرەکییە لە کەلتور و ڕۆشنبیری و ناسنامە و بەرەوپێشچوونی زۆربەی گەلانی سەر ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەدەب بەشێکی سەرەکییە لە کەلتور و ڕۆشنبیری و ناسنامە و بەرەوپێشچوونی زۆربەی گەلانی سەر ڕووی ئەم زەمینە، بە گوتەیەکی دیکە ئەدەبیاتی كۆن و بەرهەمی شاعیرانی هەر گەل و میللەتێك، بەشێكی دانەبڕاوە لە مێژووەكەی، و گرنگیپێدان و لێتوێژینەوەی ئەم سامانەش، مایەی ڕووناككردنەوەی ڕێگە تاریكەكانی ئەمڕۆ و هەنگاونانە بەرەو ئایندەیەكی گەش... توێژینەوەش دەربارەی هەر بابەت و لایەنێکی ئەدەب نرخ و بەهای خۆی دەبێت، تایبەت لە چوارچێوەی شاعیرێکی دیاریکراودا، بۆیە ئەم باسە بۆ (هەندێک هونەری ڕەوانبێژی لە شیعرەکانی "شێخ ڕەزای تاڵەبانی"دا) تەرخانكراوە، چونکە کارێكی سەربەخۆی لەبارەوەنەكراوە، ئەوەی هەیە لە چوارچێوەی کتێبە ئەدەبییەکاندایە و کورتە، لە لایەکی دیکەوە شێخ ڕەزا یەکێک لەو شاعیرە سەرکەوتووانەیە، زۆر لە هونەرەکانی ڕەوانبێژی بەکارهێناوە و وەستایانە ئەسپی خۆی لەم بوارەدا تاوداوە.
هێڵە سەرەکییەکانی ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە سوودوەرگرتن لە میتۆد و توێژینەوەی شیکەرەوەی پەسنکەرانەی پراکتیکییە. هێنانەدی ئامانجەکانیش وایخواستووە جگە لە پێشەکی، کە سەرەتایەکە بۆ چوونە باسەکەوە، بە پێی پلانێک بۆ دوو بەش دابەشبکرێت، بە جۆرێک: بەشی یەكەم لایەنی تیۆری توێژینەوەكەیە، کە ڕەوانبێژی و ئامانج و مێژووەکەی لەگەڵ زانستەکانی لە دوو تەوەرەدا باسکراون، بەشى دووەمیش لایەنی پراکتیکی کارەکەیە، و تەوەرەی یەکەم بۆ ناساندنی شاعیر و شیعرەکانی تەرخانکراوە، تەوەرەی دوومیش چۆنیەتیی بەکارهێنان و دەرکەوتنی هونەرە ڕەوانبێژییەکان لە شیعری شاعیردا دەگرێتەوە، و هەوڵدراوە بە شێوەی شیكاری و نموونەهێنانەوە بابەتەكان بخرێنەڕوو.
ئەنجامە بەدەستهاتووەکان لە چەند خاڵێکدا، و ڕیزکردنی سەرچاوە سوودلێوەرگیراوەکان لە کۆتاییدا، لەگەڵ ئەم پوختەیە بوونە کۆتایی ئەم هەوڵە.